AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٣١ ١٠:٠٧

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی بۆ مێهر:

دوژمنان خۆیان بۆ عێراق داگرتووە/داهاتووی عێراق چۆن دەبێت؟

دوژمنان خۆیان بۆ عێراق داگرتووە/داهاتووی عێراق چۆن دەبێت؟

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراق بە ئاماژە بە چەقبەستووی سیاسی لە ئەو وڵاتە وتی: بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی ئەبێ لە ئەزموونی کەسایەتییە گەورەکان لە نێو گرووپە سیاسییە شیعەکان کەڵکوەربگیردرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەبارەت بە دۆخی دوای هەڵبژاردنەکان و سەرنەکەوتنی لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ حەیدەر مووسەوی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی گفتوگۆیەک ئەنجام دراوە کە لە خوارەوە دێت:

هەندێک لایەنەکان بە ڕێگری لە گەییشتنی کوردەکان بە ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری، چ ئامانجێک شوێنگیری دەکەن؟

بە بڕوای من ئامانجی سەرەکی هەندێک لە گرووپەکان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و درێژ کردنەوەی خولی سەرۆک وەزیرانی مستەفا کازمیییە، ئاڵبەت لەوانەیە کە ئامانجی دەرەکیش لە دڵی ئەو بابەتە شاردرابێتەوە تا لە ئەو ڕێگایەوە دەنگی ئەرێ بۆ خولێکی دیکەی سەرۆک وەزیر بوونی مستەفا کازمی وەربگیردێت. ئەوە ڕاستییەکە کە ئێمە لەم دواییەدا تێگەییشتووین، کاتێک کە عادل عەبدولمەهدی دەستی لەکار هێشایەوە، هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار لە بواری دژایەتی لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆک وەزیری لەلایەن فراکسیۆنە شیعەکانەوە ئاشکرا بوو، لە حاڵێكدا کە ئەوە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور بوو. کەواتە بە بڕوای من ئامانج لە دروست کردنی لەمپەر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەردەوام بوونی حکومەتی مستەفا کازمی و تەنانەت هەڵبژاردنەوەی دووبارەی بۆ ئەو پۆستەیە.

لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بە هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز و باڵەخانەی پەرلەمان چ ئامانجێک شوێنگیری دەکەن؟

بە ڕای من براکانمان لە ڕەوتی سەدر هەست دەکەن کە دەست لەکار کێشانەوەیان لە پەرلەمان هەڵە و هەڵەداوان بووە و داخوازییەکانیان سەبارەت بە پەرلەمانتاران لە ڕێگای مانگرتن و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ کێشانی دووبارەی نەخشەڕێگای سیاسی لە درێژەی داواکارییەکانی براکانی ڕەوتی سەدر ئەنجام دەدرێت.

دوای هەڵبژاردن محەمەد شیاع سوودانی وەکوو کاندیدی سەرۆک وەزیری لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی زۆرینەی فراکسیۆنە سیاسییە سونە و کوردەکان لێی، بەردەوام بوونی ئاڵۆزی لە بەرژەوەندی کێیە؟

من پێم وایە یەکەم کەسێک کە لە ئەم دۆخە قازانج دەبات مستەفا کازمی و دەوڵەتەکەی ئەوە. لایەنی دیکە کە لە ئەم دۆخە قازانج دەبەن، هێزە دەرەکییەکانن کە هەوڵ دەدەن ناسەقامگیری لە عێراق بەردەوام بێت. ئێستاکە عێراق بێ حکومەت یان حکومەتی ڕاسپاردە ئیدارە دەکرێت، پەرلەمان و ناوەندە دەستوورییەکان داخراوە، هیچ پڕۆژەیەک ناچێتە پێشێ، یاسادانەری نییە، چاوەدێری نییە و هیچ ڕێکارێک لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ سەرمایەدانەری نییە. ئەوانە خاڵگەلێکی ڕوونە کە نیشانی دەدات هەوڵگەلێک بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی و کەڵکوەرگرتن لە ئەم دۆخە هەیە. کەواتە ئەوە گەڵاڵەیەکی دەرەکی بۆ داگیر کردنی عێراق و رووخاندنی ژیرخانەکانی ئەو وڵاتە و دروست کردنی لەمپەرە بەرانبەر دەوڵەت بۆ دروست کردنی ژێرخانەکانە و نیشانەیەکی ڕوون هەیە کە هەندێک لایەن سیاسەتێکی تایبەت لە عێراق شوێنگیری دەکەن و ئەوەی کە دەوڵەتەکان لە عێراق سەر بە ڕۆژاوا بن.

بە ڕای ئێوە دوای ئەم ڕووداوانە، داهاتووی عێراق چۆن دەبێت و بەرەو کوێ دەڕوات؟

من سەرەتا پێم وایە ئەگەر ئەم دۆخە هەر درێژەی هەبێت و ناوماڵی شیعی هەر ئاڵۆز بێت، هێزە ئەمنییەکانیش بە ئەم دۆخەوە سەرقاڵ دەبن و لە ئاکامدا ئەوە گرووپی تیرۆریستی داعشە کە دیسانەوە هێز دەگرێت و ئەگەری کۆنترۆڵی شار و گوندەکانی دەبێت.

هەندێک گرووپ و لایەنیش بەدوای کۆنترۆڵ کردنی وڵات و حکومەتن و لە هەر دەرکەیەکیش دەدەن بۆ ئەو کارە. وەکوو چوون بۆ لای نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی تا جارێکی دیکە دەرفەتی گەڕانەوەی خۆیان بۆدەسەڵات بڕەخسێنن.

هەروەها ڕێگایەکی دیکەش هەیە ئەویش کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان بە بێ هیچ مەرجێک لە سەر مێزی دانوستان و حکومەت پێک بهێنن و توانای پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکیان هەبێت و ڕێگری بکەن لە قازان گەییشتن بە دوژمنان. دوژمنانێک هەن کە لە دەوروبەری عێراق خۆیان داگرتووە کە ئێمە لە ئەم دوایەدا بینیمان چلۆن بۆمبدانەریان کرد و خۆکوژیان نارد بۆ خۆتەقاندنەوە، ئەوان ڕێکارێکیان هەیە بۆ خەرج کردنی بۆ ڕووخاندنی ڕەوتی سیاسی و ئەمنیەتی، کەواتە ئەگەر بگەنە ئەمانجی خۆیان بۆ هەموو عێراقییەکان نائەمن دەبێت.

News ID 43219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha